دلنه‌وا به‌رێزه‌وه‌ ستایشی مانددوو بوونی خۆبه‌خشانی ده‌كات

دلنه‌وا به‌رێزه‌وه‌ ستایشی مانددوو بوونی خۆبه‌خشانی ده‌كات

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی رێكخراو و ستافی دلنه‌وا و هاوكارانی پرۆژه‌كانی دلنه‌وا و خۆبه‌خشانی دلنه‌وا  كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان به‌ژداری خۆبه‌خشانه‌یان له‌ پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی كردبوو

دلنه‌وا له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌ هۆتێلی بێست ئین ئه‌ربیل

سوپاسنامه‌ی تایبه‌تی رێكخراو به‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ خۆبه‌خشان و هاوكارانی پرۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌خشی

سه‌رتای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وه‌ستان وه‌ك ڕێزێك بۆ شه‌هیدان و سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ست به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ كرا

دواتر وتاری تایبه‌تی رێكخراو له‌ لایه‌ن دكتۆر ئاسۆ دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی رێكخراو پێشكه‌ش كرا

دواتر به‌ ئه‌لبوومێكی ناوازه‌ به‌شێك له‌ وێنه‌كانی چالاكییه‌كان نمایش كران

ده‌ست كرا به‌ به‌خشینی سوپاس و پێزانییه‌كان

دواتر له‌ لایه‌ن دوو خۆبه‌خش نمایشێكی ناوازه‌ی ده‌ف ژه‌نین به‌رێوه‌چوو

به‌لێن كه‌مال به‌ چه‌ند گۆرانییه‌ك به‌ژداری مه‌راسیمه‌كه‌مان بوو

به‌ خوانی ئێواره‌ كۆتایی هات به‌ مه‌راسیمه‌كه‌